Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:11

پەرلەمانتارێكی ئێران داوای داخستنی هەژماری بانكیی ئەو ئافرەتانە دەكات كە سەرپۆشەكانیان لادەبەن

کوردستان TV
100%

حوسێن جەلالی ،نوێنەری شاری رەفسنجان لە پەرلەمانی ئێران، ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئامادەكارییان كردووە بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئەو ئافرەتانەی كە پابەندنین بە یاساكانی جلوبەرگی ئیسلامی.
جەلالی لە میانی لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی هەواڵی "مونیبان"، دەربارەی سزای نوێ بۆ ئەو ئافرەتانەی پابەندنابن بە یاساكانی جلوبەرگی ئیسلامییەوە رایگەیاند: لە میانی خۆپیشاندانەكانی مەهسا ئەمینیدا كە لە سەرتاسەری وڵاتدا گۆڕا بۆ خۆپیشاندانی دژبە حكوومەت، بەشێك لە ئافرەتان وەك ناڕەزایی دژبە یاسای سەپێندراوی جلوبەرگی ئیسلامی سەرپۆشەكانیان لابرد، بەڵام تەنانەت دوای كۆتاییهاتتنی خۆپیشاندانەكانیش یاسای جلوبەرگی ئیسلامی بەردەوام دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: بەگوێرەی ئەو رێكارانەی كارمان لەسەر كردوون، سەرەتا لە رێی تەلەفۆنەوە پەیام بۆ ئەو ئافرەتانە دەنێردرێت كە پابەندنین بە یاساكانی جلوبەرگی ئیسلامییەوە، دواتر ئاگادارینامەیان بۆ دەنێردرێت و لە قۆناغی دواتریشدا دەكرێت هەژمارە بانكییەكەیان دابخرێت.
دوێنێش جەلالی لە میانی لێدوانێكیدا باسی لەوە كردبوو كە پەرلەمان كار لەسەر یاسای جلوبەرگی ئیسلامی دەكات و سزای ئەو كەسانەش زیادتر دەكرێت كە پابەندنین بە یاساكەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.