Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 15:13

ڤیدیۆ..كاتێك میسی گۆڵی ئوسترالیای هەژاند، لەسەر پەیژەكانی یاریگا چی روویدا؟

کوردستان TV
100%

دوای ئەو یارییەی دوێنێ شەممە كە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئوسترالیای بردەوە، لیۆنێل مێسی كاریگەری ئەو ڤیدیۆ كلیپەی لەسەر بوو كە پەیامنێری كەناڵی وەرزشی ئەرجەنتینی TyC Sports پیشانی دا، كە شایەتحاڵی ئەو خۆشییە شێتانەیە بوو كە خێزانەكەی لەكاتی گۆڵەكەیدا لە سەرپەیژەكانی یاریگا دەریان بڕی.
ئەو خێزانە كە پێكهاتبوون لە دایكی و هاوسەرەكەی "ئەنتۆنێلا ڕۆكوزۆ" و سێ منداڵەكەی كە بریتین لە تیاگۆ و ماتیۆ و سیرۆ و بەشێك لە براكانی و خزم و هاوڕێكانی، لە كابینەیەكی تایبەتدا بوون لەسەر پەیژەكانی یاریگای  ئەحمەد بن عەلی بوون و زۆربەیان درێسی هەڵبژاردەی نیشتمانییان لەبەردا بوو كە ژمارە 10ی لەسەر بوو وەك ئەو درێسەی مێسی لەبەری دەكات، دواتر پەیامنێرەكە سەبارەت بە هەستكردن بەو شتانەی كە دەیبینیت پرسیاری لێكرد..
میسی لە وەڵامدا گوتی: خۆشبەختییەكی زۆر دەبینم، دەزانم ئەو بارودۆخەی تێیدان، چۆن تێیدا دەژین، بەدەستیەوە دەناڵێنن و وەك هەموو ئەرجەنتین چێژی لێ وەردەگرن، یەكەم مۆندیالە كە منداڵەكانم تێدەگەن كە مۆندیال مانای چییە. ئەوان ئازار دەچێژن و دەژین. ئەوانیش وەك هەموومان چێژ لەوە وەردەگرن.
مێسی هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە دڵخۆشە بە بینینی منداڵەكانی لەسەر یاریگاكان، ئەو خێزانە پێشتر لە یارییەكانی تری یاری كۆتایی مۆندیالدا ئامادەبوون، بەڵام بۆ ئەوان ئەمە یەكەمجارە كە بەم شێوازە ڕاستەوخۆیە ئەو بابەتە ئەزموون بكەن، كە ئەمەش " شتێكی خۆشە" وەك خۆی دەڵێت.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.