Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:15

مۆندیالی قەتەر.. ئەرجەنیتن بەبردنەوەی لە ئوسترالیا گەیشتە چاره‌كی كۆتایی

کوردستان TV
100%


له‌ میانی دووەم یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی جیهانیی 2022له‌ قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی ئەرجەنتین بە ئەنجامی 2-1لە هەڵبژاردەی ئوسترالیای برده‌وه‌ و گەیشتە قۆناغی چاره‌كی كۆتایی.

کاتژمێر10ى شەوی رابردووە لە دووەم یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی جیهانییدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئەرجەنتین و هەڵبژاردەی ئوسترالیا لە یاریگای "نێودەوڵەتیی خەلیفە" رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکە، یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە زۆر بە هەستیارییەوە یارییان کرد و چەندین هێرشیان بۆسەر گۆڵی یەکتر ئەنجام دا.

یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئەرجەنتین، لیۆنێل مێسی لە خولەکی 35ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، گۆڵیکی تۆمار کرد و هەڵبژاردەکەی پێشخست.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەهێز دەرکەتوون و فشاری زۆریان بۆسەر گۆڵی هەڵبژاردەی ئوسترالیا دروست کرد و یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، جولیان ئەلڤارێز لە خولەکی 57ی گێمی دووەمی یارییەکەدا، دووەم گۆڵی تۆمار کرد و هەڵبژاردەکەی کردە خاوەن دوو گۆڵ.

دواتر لە خولەکی 77ی گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ئینزۆ فرناندێز بەهەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و هەڵبژاردەی ئوسترالیای کردە خاوەن گۆڵێک.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کۆتایی هات.

بەو ئەنجامەیش هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وەک دووەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناغی چاره‌كی كۆتایی پاڵەوانێتییەکە و هەڵبژاردەی ئوسترالیایش ماڵئاوایی کرد.

دوێنێ شەممە لە میانی یەکەم یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی جیهانیی 2022 له‌ قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بە ئەنجامی 3-1 لە هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكای برده‌وه‌ و وەک یەکەم هه‌ڵبژارده‌ خۆی گەیاندە قۆناغی چاره‌كی كۆتایی.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.