Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:10

دوابەدوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكان.. ئێران ڕێوشوێنێكی نوێ سەبارەت بە پۆلیسی ئەخلاق دەگرێتەبەر

کوردستان TV
100%

محەممەد جەعفەر مۆنتەزەری، داواكاری گشتیی ئێران پشتڕاستی كردەوە كە "پۆلیس ئەخلاق" داخراوە، ئەمەش دوای ناڕەزایەتییەكانی ئەم دواییەی ئێران لە دوای كۆچی دوایی ژینا ئەمینییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داخستنی "پۆلیسی ئەخلاق"، یان ئەوەی دەسەڵات پێی دەڵێن "دەوریەی تەوجیح"، بە بڕیارێك لە لایەن ئەو لایەنەی دایمەزراندووە هاتووە، نەك لە ڕێگەی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەوریەی تەوجیهی هیچ پەیوەندییەكی بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە نییە، هەر لەو شوێنە داخراوە كە تێیدا دامەزراوە. بەڵام بێگومان دەسەڵاتی دادوەری بەردەوامە لە چاودێریكردنی ڕەفتارەكانی لەسەر ئاستی كۆمەڵگا"، بەبێ ئەوەی لایەنی فەرمی دیاریبكات بەرپرسیارە لە داخستنی ئەم دەوریانە.
هەروەها لەبارەی داخستنی پۆلیسی ئەخلاق، گوتی: خۆمان لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئاژاوەگێڕییەكانی ئەم دواییە بەدوور ناگرین.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.