Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:19

سوودانی: تاوانی سپایکەر وەکو دەقێکی ڕەش لەسەر نێوچەوانی بکەرانی دەمێنتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شوێنی تاوانی سپایکەر جەختی کردەوە کە تاوانی سپایکەر وەکو دەقێکی ڕەش لەسەر نێوچەوانی بکەرانی دەمێنتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی شوێنی شەهیدانی تاوانی بنکەی سپایکەری ئاسمانی لە نزیک کۆشکەکانی دیکتاتۆری بن گۆڕبوو لە شاری تکریت کرد.

ڕاشیگەیاند: لەم شوێنە سورەتی فاتیحە خوێندەوە و داوای لە یەزدانی دلۆڤان کرد شەهید و قوربانییانی تیرۆر بە ڕەحمەت و ڕەزامەندی خۆی شاد بکات.

سوودانی جەختی کردەوە کە تاوانی سپایکەر وەکو دەقێکی ڕەش لەسەر نێوچەوانی بکەرانی دەمێنتەوە، دەزگا ئەمنی و یاساییەکان بەردەوامن لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارە دەستەبەسەرنەکراوەکانی ئەم تاوانە لەناوەوە و دەرەوەی عێراق بۆ ئەوەی بە سزای دادوەرانەی خۆیان بگەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.