Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 09:40

ڤیدیۆ..گه‌نجێكی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ قه‌ته‌ر ئاڵتوونه‌كانی دایكی ده‌فرۆشێت

کوردستان TV
100%

گه‌نجێكی عێراقی، كه‌ هانده‌ری تۆپی پێیه‌، خشڵ و ئاڵتوونی دایكی فرۆشتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ قه‌رته‌ر و سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر بكات.
ئه‌م گه‌نجه‌ ، زۆری حه‌زی به‌ یاری تۆپی پێییه‌،پاره‌شی نه‌بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ قه‌ته‌ر یارییه‌كان له‌ نزیكه‌وه‌ ببینێت، بۆیه‌ خشل و ئاڵتوونه‌كانی دایكی فرۆشتووه‌ تا له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانی بچێته‌ قه‌رته‌ر.
وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌كه‌ ناوی (عوده‌)یه‌ پۆسته‌رێكی هه‌ڵگرتووه‌،له‌سه‌ری نووسراوه‌ " دایكی ئازیزم، داوای لێبووردنت لێده‌كه‌م ،كه‌گه‌ڕامه‌وه‌ بۆت ڕوونده‌كه‌مه‌وه‌،له‌به‌رچی ئاڵتوونه‌كانم فرۆشتووه‌، ئه‌مه‌ جامی جیهانییه‌".
شایانی باسه‌ وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌  له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌ ئاڵتوونه‌كانی دایكی دزییوه‌. 
ئا- كامران 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.