Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:48

چەند زانیارییەك لەسەر نەخۆشی زەخت

کوردستان TV
100%

نه‌خۆشی پاڵپستۆی خوێن یاخود نه‌خۆشی زه‌خت ، له‌زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان له‌ نێو هاوڵاتیان بوونی هه‌یه‌، بۆیه‌ مرۆڤ ئاگادری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بێت ، له‌م باره‌ییه‌وه‌ ،(د. ئازاد مەنتك – پسپۆری هەناوی) له‌ نووسینێكی دا،چه‌ند زانیاریه‌كی گرنك له‌ رێگه‌ی 9 خاڵه‌وه‌ ده‌خاته‌ روون كه‌ بریتین له‌ :

1. نەخۆشی زەخت زۆر بڵاوە لەعێراقدا لە هەر دوو كەس یەك كەس و نیو زەختی بەرزەو نەخۆشی زەختی هەیە، لەساڵی (2019) وترا كە: (88.8%) ی گەلانی عێراق لە سەرووی تەمەنی (65) ساڵی نەخۆشی زەختیان هەیە.

2. نەخۆشی زەخت هیچ نیشانەیەك دروست ناكات و زۆر بێدەنگە!! لۆیە؛ بەناوی زەلام كوژ ناوی ڕۆیشتییە! زەلام كوژەكی نادیارو بزر.

3. دیاركردنی بوونی زەخت بە پێوان دەكرێت! بەس دكتۆر مافی هەیە پێت برێت؛ زەختت هەیە یان نیتت؟! لۆیە؛ بەبێ دكتۆری پسپۆڕ قەت نەكەیت چارەسەرو عیلاج بخۆیت.

4. تەمەنی (35) ساڵی سەر سەدەیە! هەر كەسێك تەمەنی لە خوار (35) ساڵ بوو زەختی زۆر بوو نابێت عیلاج و چارەسەری وەربگرێت هەتا هۆكارەكەی دەدۆزرێتەوە، هەرچی ئەوانەن تەمەنییان لە (35) ساڵی كێڵ بۆتەوە، ئەوا: دەرمان و چارەسەرییان لۆ دەنووسرێت و ئەگەر دەرمان و عیلاجەكە زەختەكەی بەرزەفت نەكرد ئەو كات دەبێت پشكنین و بەدوا داچوون بكرێت هەتا هۆكارەكەی دەدۆزرێتەوە.

5. مەرج نییە یەكێك زەختی بەرز بوو راستەوخۆ دەرمانی بووێت؟! یان پێویست بكات یەكسەر بچیتە تەواری، مەگەر كەسەكە لەگەڵ زەخت بەرز بوونەوەكە ڕشانەوەی هەبێت یان گەشكەی هەبێت یان لەبەرخۆ برێت یان لە هۆش خۆی بچێت، دەنا قەت یەكسەر چارەسەری ناوێت.

6. كاتێك دەرمانی زەخت لۆ یەكەك نووسرا، ئەوا؛ قەت نابێت تەركی بكات، چونكە دەرمانی زەخت لۆ ئەوەی دەخوات هەتا لێ فامانەوە دروست نەبێت، بەو مانایە لۆ ئەوەی دەخۆیت هەتا تووشی جەڵتەو شەپرەلێدان نەبیت، لۆیە؛ نەكەی تەركی بكەیت.

7. زەخت لە منداڵان و لە ژنی دووگیان و ژنێك شیری خۆی بدات بە منداڵ نابێت لە دكتۆری پسپۆڕ بترازێت هیچ كەسێك چارەسەری بداتێ.

8. هەر كەسێك تەمەنی گەیشت بە (20) ساڵ جارێك زەختی خۆی بگرێت، ئەگەر نۆڕماڵ بوو ئەو كات هەر پێنج ساڵ جارێك زەختی خۆی بگرێت؛ هەتا دەگاتە چل ساڵی لەو دواتر ساڵی یەك جار زەختی بپێوێت، خۆ ئەگەر لە تەمەنی (20) ساڵی زەختی نۆڕماڵ نەبوو، ئەو كات پزیشك بڕیار دەدات، ئەگەر كەسێك هەتا چل ساڵی هیچ زەختی خۆی نەگرت بوو، ئەوا: هەتا هیچیشی نەبێت لەو دواتر ساڵی یەك جار زەختی خۆی بگرێت.

9. نەخۆشێك خرا سەر دەرمان، ئەوا: پاش یەك مانگ دەبینرێتەوەو هەڵسەنگاندن لۆ دەرمانەكە دەكرێت لۆ ئەوەی بزانرێت دەرمانەكە كاری كردووە یان نا؟! ئەگەر دوای یەك مانگ دەرمانەكە زەختەكەی بەرزەفت نەكرد بوو دیسان جورعەكە یان جەمەكەی زیاد دەكرێت و دوای یەك مانگیدی دەبینرێتەوە، زەختەكە كۆنتڕۆڵ بوو، ئەو كات هەر شەش مانگ جارێك كەسەكە سەردانی دكتۆر دەكات.

ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.