Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:03

کەشتیی ئاسمانی ئۆریۆن وێنەی مانگ و زەوی لەتەنیشت یەکەوە دەگرێت

کوردستان TV
100%

ناسا وێنەیەکی سەرسوڕهێنەری بڵاو کردۆتەوە کە لەلایەن کەشتی ئاسمانی ئۆریۆنەوە گیراوە، تێیدا زەوی و مانگ لەتەنیشت یەکترەوە دەردەکەون.

ئاژانسی ئاسمانی ناسا ڕایگەیاند: وێنەکە لە دووری 268 هەزار و 563 میل دەکاتە (نزیکەی 431 هەزار کیلۆمەتر) لە زەویەوە گیراوە، کە دوورترین مەودای بۆشایی ئاسمانە تاوەکو ئێستا کەشتی ئاسمانی پێی گەیشتبێ.

کەشتییە ئاسمانییەکە لە وێنەکەدا دەرکەوتووە، زەوی و مانگ لەپشتییەوە بە قەبارەیەکی بچووک دەردەکەون.

ئەم مەودایەی کەشتی ئاسمانی بێسەرنشینی "ئۆریۆن" دوورترین مەودایە لە زەویەوە کە لە کاتی "ئەرکی ئارتێمیس 1"ـی خۆیدا جێبەجێی دەکات.

بیل نێڵسن، بەڕێوەبەری ناسا ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی توانای باوەڕپێنەکراوەوە، ئەرکی ئارتمیس سەرکەوتنی نائاسایی بەدەستهێنا و زنجیرەیەک ڕووداوی مێژوویی تۆمار کرد.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.