Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 21:12

هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری سووریا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م د. سالار عوسمان بریکارى وەزارەتی ڕۆشنبیرى و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە هونەرمەندی ناودارى سووریا، خاتوو "ڕەنا شمەیس".

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەى پرسە هونەری و ڕۆشنبیرییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم کارى هونەرى لە کۆمەڵگە ناسەقامگیرەکان و پەیامی هونەر لە سەردەمی شەڕ و ململانێ چەکدارییەکان کرا.

هەردوولا وێڕای باسکردنی گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم کارى هونەر، جەختیان لە گرینگی پێشخستنی پەیوەندی کولتوورى و هونەرى و ڕۆشنبیرى نێوان گەلان و پێکهاتە دێرینەکانی ناوچەکە کردەوە لەپێناو بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی باشتر و چەسپاندنی بنەماکانی یەکدی قبووڵکردن و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە.

ڕەنا شمەیس هونەرمەندی ناودارى بوارى دراما و شانۆ لە سووریا لە 1984 لەدایکبووە و دەرچووی پەیمانگەى باڵای هونەرەکانی شانۆیە لە سووریا و لە بوارى نواندن و شانۆ و دەرهێنانی زنجیرە دراما و دۆبلاژدا کار دەکات، لە 2003 بۆ یەکەمجار لە درامای "الخیط الأبيض" بەشداری کردووە و تا ئێستا لە ماوەى تەمەنی هونەرى خۆیدا بەشدارى لە زیاتر لە 50 درامادا کردووە، جگە لە بەشداریکردنی لە دەرهێنان و نواندنی چەندین شانۆگەرى و زینجیرە درامای دۆبلاژکراودا.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.