Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 21:15

پێش هاتنی جەژنی سوپاسگوزاری نرخی قەل بەشێوەیەكی بەرچاو لە ئەمریكا بەرزبۆتەوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی كۆرۆنا ڕێگری لە كۆبوونەوەیان كرد، ئەمساڵ خێزانە ئەمریكییەكان دەگەڕێنەوە بۆ ئاهەنگی جەژنی سوپاسگوزاری، بەڵام نرخی قەل كە هێمای ئەم جەژنەیە، بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
بەڵام زنجیرە بەرزبوونەوەی نرخەكان بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیاتر لە سەدا بیست و سێ كاریگەری لەسەر ئەم كاڵایە هەبووە.
لەوبارەیەوە جەیسن لاسك، سەرۆكی بەشی ئابووریی كشتوكاڵی لە زانكۆی پوردۆ دەڵێت: هۆكاری زۆر هەن كە بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی قەل، گرنگترینیان ئەنفلۆنزای باڵندەیە.
سەرەڕای نیگەرانی لە گرانبوونی نرخی قەل، ڕاپرسییەكانی بۆچوونەكان دەریدەخەن كە زۆربەی ئەمریكییەكان درێغی ناكەن لە دابینكردنی هەموو ئەو شتانەی كە مێزی جەژنی سوپاسگوزاری پێویستی پێیەتی جگە لە قەل، وەكو پاستا، كە نرخەكانیشی بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش بەرزبوونەتەوە.
شارەزایانی پیشەسازی پێشبینی دەكەن تا جەژنی سوپاسگوزاری ساڵی داهاتوو نرخی قەل دابەزێت، بەڵام ناگەڕێتەوە بۆ نرخی ئاسایی، بەتایبەتی ئەگەر شەپۆلی ئەنفلۆنزای باڵندە بگەڕێتەوە.
ئەمریكییەكان دەڵێن، ناهێڵن بەرزبوونەوەی نرخەكان كاریگەری لەسەر ئاهەنگەكانیان هەبێت بۆ جەژنی سوپاسگوزاری، كە دووەم كۆبوونەوەی خێزانییە لە دوای جەژنی كریسمس، بەتایبەتی كە كۆرۆنا بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەریەك لەم چێژە بێبەشیان كردوون.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.