Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 10:27

ڤیدیۆ.. هەوری ئەم بەیانییەی شاری جەددە-ی سعوودیە ڕۆژی كردە شەو

کوردستان TV
100%

میدیاكانی سعودی بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بارانبارینی بەخوڕ شاری جددەی سعوودیەی گرتەوە و بەهۆیەوە قوتابخانەكان ڕاگیران و گەشتە ئاسمانییەكان دواكەوتن و ڕێگای مەككە داخران.
هەروەها میرنشینی ناوچەی مەككەی پیرۆز داخستنی ڕێگای خێرای (مەككە-جەددە)ی ڕاگەیاند، وەك ڕێكارێكی خۆپارێزی، بەهۆی بارانبارینەوە.
هەروەها فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شا عەبدولعەزیز لە جەددە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: بەهۆی بارودۆخی كەشوهەوا هەندێك گەشتەكان دواكەوتوون، داوای لە گەشتیاران كرد پەیوەندی بە هێڵە ئاسمانییەكانەوە بكەن بۆ پشتڕاستكردنەوەی كاتی نوێی گەشتەكان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعودیە ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی قوتابیانی نێر و مێ، بڕیاردراوە خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەكانی جەددە، ڕابخ، و خولەیس ڕابگیرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.