Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 22:56

یەكێتی تۆپی پێی سعوودییه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و سعوودیيه‌ كە دوور لە پێشبینیەكان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك بە سەركەوتنی سعودیه‌ كۆتایی هات، یاسر ئەلشەهرانی بەرگریكاری سعودیه‌ لەگەڵ محەممەد ئەلعوەیس گۆلپارێزی هەلبژاردەكە لە كاتی بەرگریكردن لە گۆڵەكەیان به‌ توندی بەریەك كەوتن و بەو هۆیەوە ئەم یاریزانە گۆرانگاری پێكراو گواسترایەوه‌ ڕیازی پایته‌ختی سعودیه‌و خرایه‌ نەخۆشخانە.
 لەمبارەوە یەكێتی تۆپی پێی سعودیه‌ لەبەیاننامەیەكدا دڵنیای لەسەر باری تەندروستی ئەم یاریزانە دا، یەكێتی تۆپی پێی سعودیه‌ ئاشكرایكرد كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ شەهرانیی كراوه‌و ئێستا باری ئەو یاریزانە تەندروستی جێگیربووە، هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووه‌ كه‌ سەرجەم پشکنینە پزیشکیەكان بۆ شه‌هرانی كراوەو بۆ ماوەیەك لە ژێر چاودێری پزیشكی دەمێنێتەوە.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.