Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:21

قەترەی چاو چارەسەر نییە بۆ هەموو شتێك

کوردستان TV
100%

بە ئەگەرێكی زۆرەوە كابینەی دەرمانەكانت قەترەی چاو لەخۆدەگرێت، كە كاتێك هەست بە ناڕەحەتی لە چاوەكانتدا دەكەیت، ڕوویان لێ دەكەیت.بەپێی پلاتفۆرمی سەرەكی هۆشیاری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی سعودیە،لەژێرناوی "تەندروست بژی" بڵاویكردۆتەوە، هەرچەندە دەتوانیت هەندێك جار بە قەترەی چاو چارەسەری كێشەكانی چاو بكەیت، بەڵام حاڵەت هەیە پێویستی بە سەردانی پزیشك هەیە كە بریتییە لە: 
- نیشانەكانی وشكبوونەوەی چاو ..
* سووتانی چاو، و ئازار كەڵنوكزات
* سووربوونەوە لە چاودا
* سەختی بەكارهێنانی عەدەسەی چاو
* ماندوێتی چاو، یان سەختی بینین
- هۆكارەكانی كەمی دەردانی ..
* پیربون
* برینداربوونی ڕژێنی فرمێسك
* هەندێك دەرمانی چارەسەری
* كارپێكردنی لەیزەر و لاسیكی كاتی
بەگوێرەی پلاتفۆرمی سەرەكی هۆشیاری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی سعودیە ، دەتوانرێت دڵۆپی فرمێسكی دەستكرد بەكاربهێنرێت لەكاتی تووشبوون بە بارودۆخی سادە.بەڵام باشترە كاتێك ماوەی نیشانەكان زیاد دەكات، وەك سووربوونەوەی چاو، گرژبوونی چاو یان ئازار، سەردانی پزیشك بكرێت.
بەزۆری خەڵك سەردانی پزیشك دەكەن بۆ پشكنینی بینینیان، یان بۆ وەرگرتنی عەدەسە یان چاویلكە.
بەڵام بەڵگەی زیاتر ئاماژە بەوە دەكات كە چاوەكان ڕەنگدانەوەی تەندروستی گشتی تاكێكە، هەروەها دەكرێت نەخۆشی شەكرە لە چاوەكاندا بەرجەستە بێت، چونكە گۆڕانكارییە سەرەتاییەكان لە كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە بریتین لە هەڵاوسانی بینین.
هەندێك جار دەتوانرێت ئەم گۆڕانكاریانە بگەڕێنرێتەوە بۆ پیربوون بە گشتی، بەڵام دەكرێت لە ئەنجامی نەخۆشییەكی سیستەمی كۆنترۆڵنەكراویشەوە بێت، وەك نەخۆشی شەكرە.
هەندێك جار نەخۆشییەكانی دڵ كە بەهۆی كۆبوونەوەی تابلۆكانەوە دروست دەبن، دەبێتە هۆی كێشەی چاو. كاتێك ئەم نیشتووانە لە خوێنهێنەری كارۆتیددا كۆدەبنەوە، ئەم تابلۆ بچووكانە هەندێكجار دەشكێن و دواتر دەچنە چاو، لەوێش خوێنبەرەكان دەگرن و ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانكاری زۆر دیار لە پێكهاتەی خوێنبەرەكانی پشت چاو.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.