Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:44

زیاتر لە دوو لەسەر سێی تۆپەكانی تۆپی پێی جیهان لە سیالكۆت دروست دەكرێن 

کوردستان TV
100%

هاندەرانی تۆپی پێ لە قەتەر سەیری یارییەكانی مۆندیال دەكەن ، چاوەڕێی گۆڵی هەڵبژاردەی دڵخوازی خۆیان دەكەن. ئەم چالاكییە زەبەلاحە لە دەوری تۆپێك دەسوڕێتەوە كە لە شارێكی پاكستان و لەلایەن ئافرەتانەوە بە 0.75 دۆلار لە رێگای دوورینی دەستی پارچەكانی بەیەكەوە دەبەسترێتەوە.
لەوبارەیەوە بلومبێرگ لە ڕاپۆرتەكەیدا دەڵێت: ئەگەر تۆپێكی تۆپی پێ لە ماڵەكەتدا هەبێت، ئەوا بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە شاری سیالكۆتی پاكستان دروستكراوە، زیاتر لە دوو لەسەر سێی تۆپەكانی تۆپی پێی جیهان لە یەكێك لە هەزار كارگەكانی شارەكەدا دروست دەكرێن ئەمەش تۆپی فەرمی مۆندیال ئەدیداس دەگرێتەوە.
سیالكۆت شارێكی باكووری ڕۆژهەڵاتی پاكستانە و نزیكەی لەسەدا 70ی كەلوپەلی جیهانی بەرهەم دەهێنێت، لەنێویاندا تۆپی فەرمی ئەدیداس بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر.
سیالكۆت نزیكەی 60 هەزار كەسی لە پیشەسازی تۆپی پێدا دامەزراندووە، كە دەكاتە نزیكەی لەسەدا 8ی دانیشتوانی شارەكە. زۆرجار كاتژمێرێكی زۆر كاردەكەن و تۆپەكان بە دەست دەدوورن.
لە ڕاپۆرتەكەی بلومبێرگدا ئاماژە بەوە دەكات : زیاتر لە 80%ی تۆپەكانی تۆپی پێ كە لە سیالكۆت دروستكراون بە دەست درووستكراون، ئەمەش پرۆسەیەكی ماندووكردنە و تۆپەكە زیاتر بەهێز دەكات،هاوكات درزەكان توندترن لەوانەی كە بە ئامێر دەدورێن.
مووچەی دروومانەكان نزیكەی 0.75 دۆلار بۆ هەر تۆپێك دەدرێت. بە تێكڕا هەریەكەیان سێ كاتژمێری دەوێت بۆ دروستكردنی.

زۆربەی ئەو كەسانەی تۆپەكان دەدوورن ئافرەتن. هەر ئافرەتێك لە ڕۆژێكدا دوو تۆپ دەدوورێت، لە كاتێكدا پیاوەكان لە قۆناغە جیاوازەكانی پرۆسەی بەرهەمهێناندا كاردەكەن، كەرەستە ئامادە دەكەن یان تاقیكردنەوەی كوالیتی دەكەن.
تا ئەو كاتەی دەوڵەت یاسای كار لە ساڵی 1997 دەركرد، كارگەكانی سیالكۆت منداڵانی تەمەن 5 ساڵانیان شانبەشانی دایك و باوكیان دامەزراند.
تۆپەكانی تۆپی پێی تەواوكراو تاقیكردنەوەیەكی توندیان بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردەكانی فیفادا بگونجێت.
یەكێك لە باشییەكانی تۆپەكانی مۆندیال بۆ ئەم وەرزە ئەوەیە كە هەستەوەریان تێدایە، بەپێی ڕاپۆرتێكی پێشوو كە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردووەتەوە.
ڕۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەكات، ڕێكخەرانی یارییەكان تەكنەلۆجیا بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی "كۆنتڕۆڵی هەموو لایەنەكانی یارییەكان بكەن، لەوانەش زانیاری لەسەر جوڵەی تۆپی پێ و هەزاران كامێرا كە چاودێری جوڵەی هاندەران و یاریزانان دەكەن.
تۆپی فەرمی یارییەكە كە لەلایەن كۆمپانیای ئەدیداسەوە دروستكراوە و لە ناوەوە هەستەوەری جوڵەی هەیە. بەگوێرەی كۆمپانیاكە، هەستەوەرەكە داتای وردی شوێنی تۆپەكە لە چركەیەكدا 500 جار ڕاپۆرت دەكات، ئەمەش یارمەتی ناوبژیوانان دەدات بۆ بڕیاردانی وردتر.
ئەدیداس ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو تۆپانەی كە هەستەوەریان تێدایە، لە چەندین پاڵەوانێتی تۆپی پێدا تاقیكراونەتەوە كە پێش مۆندیال، لەنێویاندا مۆندیالی یانەكانی 2021، كاریگەرییان لەسەر ئاستی یاریزانان نەبووە. تۆپەكە لە هەر 64 یاری پاڵەوانێتییەكەدا بەكاردەهێنرێت و زانیارییەكان دەخرێتە ناو ناوەندی داتاكانی ڕێكخەران، كە بەرپرسان دەتوانن بۆ بەدواداچوون و ئامار و چاودێریكردنی یارییەكە بەكاریبهێنن.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.