Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:32

بە گوژمەی ملیارێك و 264 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%

لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاو، گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و 264 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت، وەك درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دروستكردنی شۆستە و قیڕتاوكردنی شەقام و دابینكردنی سووتەمەنی و كەلوپەل و چەند پرۆژەیەكی دیكە لە سنووری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان. ئەو گوژمەیە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان خەرج دەكرێت.
پرۆژەكان:
- پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی تاڤگە و بانوان لە سنووری شارەوانیی دووكان.
- دروستكردنی چەند شەقامێكی ناوخۆیی لە سنووری شارەوانیی گردەسین.
- دروستكردنی سیاج بۆ تانكی بەرزی كۆنكرێتی لە گەڕەكەكانی ئیمام محەمەد و باوەشاوار لە كفری.
- دابینكردنی ستارتەر و چاككردنەوەی ستارتەر بۆ بیرەكانی فەرمانگەی ئاوی شۆڕش.
- چاككردنەوەی محاویلەی پرۆژەی ئاوی خاس/33KV/100MVA لە ڕاپەڕین.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ كەرتی 48 لە بەحركە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی نزیك كۆماری گردی قالینجاغا و تێكەڵكردنەوەی لەگەڵ بیری نوێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
- دروستكردنی شۆستە بۆ گەڕەكەكانی شارۆچكەی ئەڵڵایی.
- قیڕتاوكردنی شەقامەكانی چوار گەڕەكی شارۆچكەی ئەڵڵایی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی.
- كڕینی كەرەستە و گازوایل بە مەبەستی بەرهەمێنانی تێكەڵەی ئەسفەلتی بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكانی هەولێر.
- جێبەجێكردنی پرۆژە لە گوندی پشتا گرێ- زاوێتە.
- چاككردنەوەی بۆریی سەرەكی پرۆژەی ئیفراز3 لە شاری هەولێر.
- دابینكردنی بۆری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران.
- كڕینی بۆری و كەلوپەل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
- گۆڕین و دابەزاندنی ئاستی بۆری لە گەڕەكی مامۆستایان لە هەولێر.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 8000 فەرمانبەران لە هەولێر.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.