Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:51

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێتەوە بە فەرمی بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی 11ـی 2022 بڕیاری هەڵگرتنی باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێتی دا.

بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە باجی سەر کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت کرا کە بووە هۆی گرانی تێچووی پەیوەندییەکان لە عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە هەڵگرتنی بڕی (20%) ئەو بڕەپارەیەی بۆ خزمەتگوزاری پڕکردنەوەی مۆبایل و ئینتەرنێت وەردەگیرێت.  

 لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بەوەش دراوە کە لە 01ـی 12ـی 2022ـەوە دەست بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەکرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.