Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 03:43

لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ناوچەیەکی سنووریی تورکیا ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی 11ـی 2022 لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی لە خاکی سووریاوە بۆ سەر دەروازەی سنووریی ئۆنجوپنار سەربازێکی سوپای تورکیا و 4 پۆلیس برینداربوون.

ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند: له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی مووشه‌كی له‌ باكووری سووریاوه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئۆنجوپنار له‌ كلیس، سه‌ربازێكی سوپای توركیا و چوار پۆلیس برینداربوون.

ئاژانسەکە چەکدارانی یەپەگەی سەر بە پەکەکە بە هێرشەکە تۆمەتبار دەکات و ئاماژەی بەوە داوە کە مووشه‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌وه‌ له‌ باكووری سووریاوه‌ ئاڕاسته‌ كرابوو، له‌ ناوچه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئۆنجوپنار له‌ كلیس كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كران.

ئاژانسی ئەنادۆڵ باسی لەوەش کردووە کە له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێكی سوپای توركیا و چوار پۆلسی دیکە برینداربوون، برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازرانه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.