Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:02

ئایا خەونت بە كەسێكەوە بینیوە، بەڵام نازانیت بۆچی؟.. 7خاڵ ڕاستییەكە ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

ئایا خەونت بە كەسێكەوە بینیوە، بەڵام نازانیت بۆچی؟.. پرسیارێك كە ڕەنگە زۆرێكمان سەرلێشێواو بكات، بەڵام وەڵامەكەی لە كۆمەڵێك ڕاستیدایە كە دەروونناسی ئاشكرای دەكات.
خەون بینین بەشێكی سروشتی خەوتنە، كە لە بەرامبەردا بەشێكی گەورەی ژیانمان داگیر دەكات. خەوتنێكی خۆش لەش و دەروونمان تازە دەكاتەوە، هەروەها یارمەتیمان دەدات بە تەندروستی بمێنینەوە.بەڵام ڕەنگە هەندێك خەون ببێتە ئەزموونێكی نائارامكەر، بەتایبەتی ئەگەر ئەو كەسەی كە ئەزموونی دەكات نەتوانێت ئەو شتانە لێكبداتەوە كە لە خەونەكەدا بینیویەتی و لێرەدا گرنگی زانینی ئەوەی كە دەروونناسی ئاشكرای كردووە دەخەینە روو..
خەون بینین بە كەسێك كە دەیناسیت، بەڵام دەموچاویت بیر چۆتەوە..
ئەوەی جێگای سەرنجە دەتوانیت خەون بە كەسێكەوە ببینیت بەبێ ئەوەی بیرت بێت كە لەم دواییانەدا بینیوتە.خەونەكانمان كۆمەڵێك وێنەیە كە وێنەیەكی تەواو دروست دەكەن كاتێك پێكەوە دەبەسترێنەوە، بۆیە شتێكی مەنتیقیە كە پێش ئەوەی خەونمان پێیەوە ببینین كەسێكمان دەبینی كە وێنەیەكی دەروونیی لەلامان هەیە.
خەون بینین بە خۆشەویستێكی پێشوو..
ئەمەش دەتوانێت بەو مانایە بێت كە كێشەی چارەسەرنەكراوت لە پەیوەندییەكەتدا هەیە، یان لەگەڵ كەسێكی نوێدایت و دڵنیا نیت لەوەی كە ئایا بڕیارێكی دروستت داوە یان نا.
خەون بینین بە كوشتنی كەسێك..
خەون بینین بە كوشتنی كەسێك بە دڵنیاییەوە ناڕەحەتكەر و ناڕەحەتییە، بەڵام گرنگییەكی ڕەمزی هەیە.لەوانەیە بەو مانایە بێت كە كۆتایی بە هەندێك شێوازی بیركردنەوە یان ڕەفتارەكان بهێنیت كە چیتر خزمەتت ناكەن، وەك زیادەڕەوی لە خواردنەوە.بەڵام ئەمە ڕەنگە بەو مانایەش بێت كە توڕەیی یان شەڕانگێزییت بەرامبەر بە كەسێكی تر، یان تەنانەت بەرامبەر بە خۆت سەركوت كردووە.هەروەها خەونی ئەنجامدانی كوشتن لەوانەیە ئەوە پیشان بدات كە تۆ كەسێكی شەڕانگێزی لە ژیانی ڕۆژانەتدا، ئەمەش گرنگە لەبەرچاو بگیرێت.
شتێك یان كەسێك پێش خەوتن دەتوانێت یارمەتیت بدات لە داڕشتنی خەونەكەت..
ئێمە مەیلی ئەوەمان هەیە كێشەكانمان ڕابكێشین بۆ ناو خەو وەك ڕێگەیەك بۆ هەوڵدان بۆ چارەسەركردنیان و خەونەكانمان بە هەمان شێوە كاردەكەن، هەروەها ئەگەر لە ژیانتدا كێشەیەكت لەگەڵ كەسێكدا هەبوو، ڕەنگە خەونبینین بەو كەسە ڕێگەیەك بێت بۆ هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە لەگەڵیدا.بۆ ئەوەی هەوڵبدەیت مانای خەونەكەت دەربارەی كەسێك ئاشكرا بكەیت كە لەگەڵیدا پەیوەندییەكی باشت نییە، دەتوانیت هەوڵبدەیت كێشەكە بخەیتە ناو چوارچێوەیەكەوە و هۆكارەكەی هەڵسەنگێنیت.
ئارەزووی دانپێدانان..
كەسایەتییە ناودارەكان كەسایەتی گشتین، بەهۆی دەستكەوتەكانیانەوە دەناسرێنەوە و ئاهەنگیان بۆ دەگێڕدرێت، هەر بۆیە زۆرجار خەونیان پێوە دەبینیت.ئەوەی جێگای سەرنجە، خەون بینین لەسەر كەسێكی بەناوبانگ لەوانەیە نوێنەرایەتی ئەو بەشەی كەسایەتیت بكات كە ئارەزووی ناساندن و سەرسامی دەكات.
بە دەگمەن خەون بە هاوڕێ یان خێزان (ئازیزان) دەبینین..
خەونەكان بەزۆری نائاگایی ئێمەیە كە هەوڵی چارەسەركردنی شتێك دەدات، بۆیە خەونبینین بە ئازیزانمان كە كێشەمان لەگەڵدا نییە، شتێكی نامۆ نییە.بیركردنەوە لە كەسێك پێش خەوتن یارمەتیت دەدات خەون بەوەوە ببینیت.ئەمەش تا ڕادەیەك وەك ئەوە وایە بتوانین خەونەكانمان كۆنتڕۆڵ بكەین.
خەون بینین بە كەسێك مانای ئەوە نییە كە خەون بە تۆوە دەبینێت..

هەندێك پێیان وایە مانای خەونێك سەبارەت بە كەسێكی دیاریكراو ئەوەیە كە ئەم دووەمیان خەونی پێوە بینیوە، بەڵام زانست بۆچوونێكی هەیە، بەڵام خەونەكان زیاتر پەیوەندییان بە خەونبینەوە هەیە نەك ئەو كەسەی كە خەونی پێوە دەبینیت.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.