Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 11:45

هیوایەكی نوێ بۆ تووشبووانی شەكرە .. دەرمانێك ئەو بكوژە بێدەنگە دوادەخات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی هەینی ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا یەكەم دەرمانی پەسەند كرد كە دەتوانێت پێشكەوتنی نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەم دوابخات.
تێپلیزوماب كێشەكانی بەرگری خۆكار دەكاتە ئامانج كە دەبنە هۆی نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەمی T1D، نەك نیشانەكانی.
سەبارەت بە گرنگی ئەو دەرمانە، دكتۆر جۆن شارتس، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشی شەكرە و تێكچوونی چەوری و قەڵەوی لە سەنتەری هەڵسەنگاندنی دەرمان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، دواخستنی سەرهەڵدانی نەخۆشی شەكرە جۆری یەك كاریگەری گرنگی دەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانەی ئەو كەسانەی كە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەكرە هەیە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی UPI، شارێتس ئەم چارەسەر نەخۆشەكان لە بارگرانی و فشاری بەردەوامی چاودێریكردنی شەكری خوێن و بەكارهێنانی ئەنسۆلین ڕزگار دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو دەرمانە كاتێكی زیاتر دەدات بە نەخۆشەكان بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان بەبێ دەرزی ئەنسۆلین بژین، یان پەنجە لێدان كە شەكری خوێن دەپێوێت.
شایەنی باسە ئەو كەسانەی كە دوو دژەتەنی خۆكار یان زیاتریان هەیە كە پەیوەندییان بە T1D هەیە و ئاستی شەكری خوێنیان دەست دەكات بە نائاسایی بوون، مەترسی زۆریان لەسەرە بۆ تووشبوون بەو نەخۆشییە.
نەخۆشی شەكرە بە "بكوژێكی بێدەنگ" وەسف دەكرێت، بەو پێیەی زۆرینەی ئەوانەی بەدەستییەوە دەناڵێنن دركی پێناكەن، چونكە زۆرجار نیشانەكانی سەرەتایی نیشان نادات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.