Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 11:05

هەوڵیدا خۆی بتەقێنێتەوە.. بەرپرسێكی چەكدارانی داعش كوژرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لیوا یەحیا ڕەسووڵ ،وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق  كوژرانی بەرپرسێكی چەكدارانی داعش ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕەسووڵ ڕایگەیاندووە، بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی، هەروەها لە بۆسەیەكی سەركەوتوودا هێزی تایبەت لە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانی سەركردەی چەتەكانی تیرۆریستی داعش بە ناوی حسێن محمد جاسم عیساوی بكوژێت، كە نازناوی" ئەبو عیسا"یەو بەرپرسی مینڕێژكردن لە كەرتی ڕومادیی ویلایەتی ئەنبار بووە.
وتەبێژەكەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق روونیشیكردۆتەوە كە ئەو بەرپرسەی داعش سەرەتا هەوڵیدا خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام لەلایەن پیاوانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان تەقەی لێكراوەو بەوهۆیەوە كوژراوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كە ئۆپەراسیۆنەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بیابانی حومەیرە لە قەزای ڕومادی ئەنجامدراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.