Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:25

سكرتێری حزبی زەحمەتكێشكانی كوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی چواردەهەمی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەك جێگری سەرۆكی پارتی، لە برووسكەیەكی پیرۆزباییدا، بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی كردووە، ئەمە دەقەكەیەتی:-

بۆ/ بەڕێز جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی

ب/ پیرۆزبایی

سڵاوێكی گەرم...

بەبۆنەی سەركەوتنی كارەكانی چواردەیەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی، بە ناوی خۆم و هاوڕێكانم لە مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەكەم.

ئومێدەوارم لە دوای كۆنگرە، پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو هێزێكی سەرەكی و كاریگەر ڕۆڵێكی گەرورەی هەبێت لە پتەوتركردنی پێگەی هەرێمی كوردستان و بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر و چەسپاندنی یەكڕێزیی كوردستانی و بەدیهێنانی ئامانجە بەرزەكانی گەلەكەمان.

لەگەڵ ڕێزماندا.

بەڵێن عەبدولڵا

سكرتێری  حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.