Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:44

ڕكابه‌ریيه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی پاریس پێرسی له‌ ئاستی پیاوان گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی

کوردستان TV
100%


 له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی پاریس پێرسی فه‌ڕه‌نسی له‌ ئاستی پیاوان، فیلیكس ئوگێری كه‌نه‌دی و پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ فرانسیس تیافۆی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی بیستویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ شه‌ش یه‌ك، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، تێنسزانه‌ كه‌نه‌دیه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی هۆلگێر ڕونێی نۆروێژی و پۆلێنكراوی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، له‌به‌رامبه‌ر كارلۆس ئه‌لكارازی ئیسپانی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان یاری كرد، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا، ڕوونێ به‌ شه‌ش سێ پێشكه‌وت، پاشان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و له‌و كاته‌ی هه‌ردوو تێنسزان به‌ ئه‌نجامی شه‌ش شه‌ش یه‌كسان بوون، ئه‌لكاراز به‌هۆی پێكان له‌ یاریه‌كه‌ كشایه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا ڕونێ به‌ براوه‌ هه‌ژماركراو بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگه‌ركرد.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.