Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 19:53

ناسا دیاردەیەك ڕوون دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

لە كاتی خۆرگیراندا كە سەیری خۆر دەكەین دەبینین بەشێكی لەدەست دەدات ، بەڵام ئایا تا ئێستا خۆرمان بینیوە كە زەردەخەنە دەكات؟.
ڕوانگەی ناسا كە شوێنپێی خۆر دەگرێت وێنەیەكی "زەردەخەنە"ی گرتووە وە لە ڕێگەی ئەو وێنەیەی كە ڕوانگەكە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، دەتوانرێت سێ پەڵەی ڕەشی كاڵ لەسەر خۆر ببینرێت، كە لە زەردەخەنە دەچن.
ناسا لە ڕێگەی ئەكاونتی خۆیەوە لە تویتەر ڕوونیكردەوە كە ئەم پەڵە تاریكانەی سەر خۆر كە لە ڕێگەی تیشكی سەروو بنەوشەییەوە دەبینرێن، بە كونە تاجە ناسراون، كە ئەو ناوچانەن كە بای خێرای خۆر تێیدا دەڕژێتە بۆشایی ئاسمان.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی Science Alert، هەندێك سەرنجیان داوە كە لێكچوونەكانی نێوان ڕووخساری خۆر و ڕووخساری كارەكتەری "مارشمێلۆ پیاو" لە فیلمی "Ghostbusters"دا هەیە.
دوایین دیاردەی فەلەكیی خۆر كە بەشێك لە وڵاتانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی جگە لە مەغریب و مۆریتانیا و كۆمۆرۆ بە شایەتحاڵی خۆر گیرانی بەشەكی خۆر بوو لە بیست و پێنجی ئۆكتۆبەردا.
خۆرگیران كاتێك ڕوودەدات كە خۆر و مانگ و زەوی بە هێڵێكی ڕاست ڕێكبخرێن. كاتێك ڕێكخستنەكە نزیك دەبێتەوە لە تەواو، گۆچكەی سێبەری مانگ دەست دەخاتە سەر ڕووی زەوی و ڕێگری لە تەواوی دیسكی خۆر دەكات و مانگگیرانەكە تەواو دەبێت.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.