Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 16:59

دۆناڵد ترەمپ: خۆشحاڵم کە ئێستا تویتەر لە دەستێکی پارێزراودایە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەلایەن ئیلۆن ماسکەوە کڕدرا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، خۆشحاڵم کە ئێستا تویتەر لە دەستێکی پارێزراودایە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی بەناوی تریت سۆشیال، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: زۆر دڵخۆشم کە ئێستا تویتەر لە دەستێکی پارێزراودایە و چیتر لەلایەن شێتەکانی چەپەوە بەڕێوە نابرێت کە ڕقیان لە وڵاتەکەمانە، بەڵام تاوەکو ئێستا ترەمپ ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئایا بەنیازە ئەو پلاتفۆرمە بەکاربهێنێت کە دوای هێرشەکەی سەر کاپیتوڵ ئەکاونتەکەی داخرابوو.

لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، ماسک ئاماژەی بە گەڕانەوەی ترەمپ بۆ تویتەر دا، کە پێشبینی دەکرێت کاردانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت.

پێش ئەوەی ئەکاونتەکەی دابخرێت، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە تویتەر 88 ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەبوو، دوای داخستنی مشتومڕی گەرمی لێکەوتەوە.

بەڵام ترەمپ، تریت سۆشیال، بە باشتر دەزانێت لە تویتەر، کە بە گوتەی ئەو، دەبێت "بە زەحمەت کار بکات بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە هەموو ئەو ئەکاونتە ساختانە و ئەو ڕۆبۆتانەی کە زۆر ئازاریان داوە."

جیهان زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.