Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:57

ژن و مێردێك به‌ ڕێكه‌وت گه‌نجینه‌یه‌ك زێڕ له‌نێو چێشتخانه‌كه‌یان ده‌دۆزنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ژن و مێردێكی به‌ریتانی به‌ ڕێكه‌وت گه‌نجینه‌یه‌كی زێڕ له‌ نێو چێشتخانه‌كه‌یان ده‌دۆزنه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی 18 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، دواتریش به بڕی‌ 750 هه‌زار پاوه‌ن (836 هه‌زار دۆلار) ده‌یفرۆشنه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی (ئیندیپێندینت)ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه‌: ژن و مێرده‌كه‌ له‌ كاتی ده‌ستكاریكردن و گۆڕینی دیكۆری چێشتخانه‌كه‌یان، گۆزه‌یه‌كی كۆن له‌ژێر زه‌وی چێشتخانه‌كه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ و دواتر ده‌بینن كه‌‌ 260 پارچه‌ دراوی زێڕی سه‌ده‌ی 18ی تێدایه‌‌.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و پرسیاركردن، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زێڕه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نی پێشووی خانووه‌كه‌یان كه‌ ماڵباتی فێرنلی مایسته‌رزه‌ كه‌‌ پێشتر له‌ سه‌ده‌ی 18 كاری بازرگانی دار و ئاسنی خاو و ڕه‌ژوویان ده‌كرد، دواتریش هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ بوون به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا.

كۆمپانیای (پینك ئاند سه‌ن) پێشبینی كردبوو گه‌نجینه‌ زێڕه‌كه‌ بڕی 200 تا 250 هه‌زار پاوه‌ن بكات، به‌ڵام له‌ كاتی خستنه‌ڕووی بۆ فرۆشتن نرخه‌كه‌ی بۆ 750 هه‌زار پاوه‌ن به‌رز بووه‌وه‌.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.