Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 13:14

سلێمانی... لە ماوەی مانگێکدا زياتر لە 15 هەزار منداڵ چارەسەری بۆ کراوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ 9/30 لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 15 هەزار و 372 منداڵ چارەسەرکراون.

بەپێی ئامارەكەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی: لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری 235 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 263 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 234 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار بینراون و 658 حاڵەتی هەناسەتوندی و 24 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆماركراوە.
هەروەها، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری 17 هەزار و 101 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 353 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 419 سۆنەر و 128 ئیكۆ و 24 نازور ئەنجام دراوە و 645 تیشك گیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.