Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 05:18

شەش فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی تێكشكێندران

کوردستان TV
100%

هەرچەندە پێشتر مۆسكۆ و تاران ڕەتیان كردەوە كە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی بۆ هێزەكانی ڕووسیا دابین بكەن، بەڵام ئەمڕۆ سوپای ئۆكراینا خستنە خوارەوەی شەش فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی لە بەرەكانی شەڕدا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی سەربازیی ئۆكرانیا لە باشوور لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕی تێلیگرام بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە كە لە كاتی شەودا شەش فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە جۆری" شاهد-136" خستۆتە خوارەوە.
لەوبارەیەوە ناتالیا گومنیوك، وتەبێژی فەرماندەییەكە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، فڕۆكەكان لە ناوچەی میكۆلایڤ خراونەتە خوارەوە.
ژێدەر/ كەناڵی عەرەبییە
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.