Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 14:00

ئافرە‌ت و هەژاری و تەكنەلۆژیا.. ئەو هۆكارانەی كە خۆپیشاندانەكانی ئێرانیان ئاگر تێبەردا

قەبارەی بەرزبوونەوەی هەژاری لە ئێراندا لە 100 ساڵی رابردوودا بێ وێنەیە
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرنال لە راپۆرتێكیدا دەڵێت: ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكان كە ئێرانی گرتەوە لەسەر باڵاپۆش دەستی پێكرد، بەڵام گۆڕاوە بۆ بزووتنەوەیەكی فراوانتر كە بەهۆی توڕەیی چینی ناوەڕاستەوە كە بەهۆی ئابووریی داڕمانەوە لەناوچووە، سووتەمەنی پێدراوە.
رۆژنامەی ئەمریكی بڵاویكردەوە، گەورەترین ناڕەزایەتییەكانی ئێران كە داوای كۆتایی هێنان بە رژێمی ئیسلامی دەكەن، لەلایەن چینێكی گەورەی ناوەندەوە سەركردایەتی كراوە كە شێوازی ژیانیان بەهۆی هەڵاوسانەوە مەترسی لەسەرە.
دەشڵێت:چینی ناوەند لە ئێران ڕووبەڕووی گوشارەكانی هەڵاوسانی 50 لەسەد دەبێتەوە، چونكە دراوی ناوخۆیی ئەمساڵ بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزیوە.
بە گوێرەی رۆژنامە لە ئێستادا زیاتر لە یەك لەسەر سێی دانیشتوانی ئێران لە هەژاریدا دەژین، لە كاتێكدا لە ساڵی 2015دا 20%ی دانیشتوانی ئێران بووە، لە كاتێكدا چینی ناوەند كەمبووەتەوە و كەمتر لە نیوەی ئەو وڵاتە پێكدەهێنن.
لەوبارەیەوە مستەفا پاكزاد، بازرگانێك لە تاران كە راوێژكاری كۆمپانیا بیانییەكان دەكات سەبارەت بە ستراتیجی بازرگانییان لە ئێران، گوتی: سێگۆشەی ئافرەتان، تەكنەلۆجیا و هەژاری سووتەمەنی پشت خۆپیشاندانەكانە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، گەنجان هەست دەكەن بە شێوەیەكی ڕستەیی ژیانیان بەفیڕۆ دەچێت بەهۆی ئەو سنوورداركردنە توندانەی كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
هەروەها ئافرەتێكی ماڵەوەی تەمەن 52 ساڵ كە لە شەقامە دەوڵەمەندەكانی باكووری تاران خۆپیشاندانی دەكرد، كاتێك باڵاپۆشەكەی داكەند و لەگەڵ قەرەباڵغی ئافرەتانی دیكەدا دەستی دەجووڵاند، گوتی: ڕەگ و ڕیشەی ئەم ناڕەزایەتیانە كێشەی ئابوورییە و ئێستا تەقینەوەكە دەبینیت .
ئەو و هاوسەرەكەی كە خاوەنی بزنسێكی بچووكی خۆراكە پاشەكەوتەكانیان تەواو بووە، پێشتر خاوەنی چەند موڵكێك بوون بەڵام هەندێكیان بۆ پارە فرۆشتووە.

ئەو ئافرەتە ماڵە كە لەلایەن ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵەوە ناوی ئاشكرا نەكراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر دوو ساڵ جارێك ئۆتۆمبێلی نوێی دەكڕی، بەڵام لەم دواییانەدا ئۆتۆمبێلەكەی بە پارەی كاش فرۆشتووە بۆ ئەوەی قەرزەكانی بداتەوە.
هاوكات فەرشاد مومەنی، بەرپرسی ئینستیتیوتی لێكۆڵینەوەی ئیسلامی لە زانستە مرۆییەكان، كە تاكێكی بیركردنەوەی سەربەخۆی ئێرانە، بە ئاژانسی هەواڵی ئیلنای نیمچە فەرمیی ئێرانی راگەیاندووە، قەبارەی بەرزبوونەوەی هەژاری لە ئێراندا لە 100 ساڵی رابردوودا بێ وێنەیە و بەشێك لە سەركردەكانی ئێران داوایان لە حكومەت كردووە كە گوێی لە دەنگی خۆپیشاندەران بێت.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.