Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 16:53

چەند ئامۆژگارییەك بۆ پاراستنی پشت

کوردستان TV
100%


1- ئەنجام دانی چەند چالاكی یەكی تایبەت بە پشت وەك رۆیشتن، مەلەكردن، پاسكیل سواری، بەتایبەت بۆ بەهێز كردنی ماسولكەكانی پشت.
2- ئەو بابەتانەی كە بە جانتا دەیگوازێتەوە پێویستە بە جانتای دەستی بێت نەك پشت.
3- لەكاتی هەڵگرتنی شت و مەك لەسەر زەوی دا، پێویستە بە شێوەی دانیشتنەوە هەڵگرتنەوە ئەنجام بدەین.
4-نابێت زۆر بنوشتێینەوە.
5-پێویستە پارێزگاری لە شێوازی ڕێكی پشتمان بكەین بە تایبەت لە كاتی دانیشتن لەسەر كورسی یاخود مێزی كاركردن.
6-واباشترە لەسەر ئەو كورسیانە دا بنیشین كە پشتیان هەیە و قاچەكان بۆ خوارەوە بن بەشێوەیەكی رێك و شێوازی دانیشتنیشمان دوای ماوەیەك بگۆرین.
7-وازهێنان لە جگەرە كێشان، چونكە جگەرە كێشان دەبێتە هۆی كەمی رۆیشتنی خوێن لە نێوان بڕبڕەكانی پشتدا.
8- پێویستە كێشی لەشمان لەگەڵ باڵاماندا گونجاو بێت.
9-شوێنی نوستن گونجاو بێت بە پێی باڵاو تەمەن و كێش.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.