Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:59

ڤیدیۆ.. گەنجێك هەوڵیدا مارێكی كوبرا ماچ بكات.. بزانە چی روویدا ؟...

کوردستان TV
100%

لەگرتە ڤیدیۆیەكدا كە لەلایەن چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، گەنجێكی خەڵكی شاری كارناتاكا دەردەكەوێت كە هەوڵدەدات مارێكی ژەهراوی لە جۆری كوبرا ماچ بكات، بەڵام شكست دەهێنێت و مارەكە گازی لێدەگرێت.
دوای ئەوەی مارەكە گاز لە گەنجەكە دەگرێت ، گەنجەكە بەرەو دواوە دەكێشێتەوە و دیار نییە باری تەندروستیی چی لێدێت.
دواتریش مارەكە دوای پێوەدانی توانی خۆی لە چنگی گەنجەكە دەرباز بكات و دوور بكەوێتەوە، بۆیە پیاوێكی دیكە بەردەوام بوو لە ڕاوەدوونانی، هەوڵی دەدا مارەكە بە كلكەكەیەوە بگرێت.
ئەو هەڵسوكەوتە بێباكانەی ئەو گەنجە كاردانەوەی بەرفراوانی لە تۆڕەكانی هیندستان وروژاند، كە یەكێك لە بەكارهێنەران نووسیویەتی: ئەشقێكی كوشندەیە، ئاگاداربە لە یاریكردن بە كوبرا. 
یەكێكی دیكەش دەڵێت: ڕەفتاری نابەرپرسانە بە ئامانجی بەدەستهێنانی زیاترو پەیداكردنی ناوبانگ لە نێو سۆشیال میدیادا .
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.