Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:51

ئێران ناوچەکانی سنووری باڵەکایەتی تۆپباران دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە  01ـی 10ـی 2022 تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، وێڕای سنووری سیدەکان، هێرشی تۆپبارانی گەیاندە کوێستانەکانی دۆڵی ڕۆست لە سنووری سمیلان و بناری هەڵگورد لە سنووری قەزای چۆمان.

شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحییەی سمیلان، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم تۆپخانەکانی ئێران بە بیانووی لێدان لە بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات، کوێستانەکانی سارکە و بنحەسار و ناوڕۆینیان لە سنووری ناحییەکەمان تۆپباران کرد، ئەم ناوچانە تاوەکو بناری هەڵگورد درێژ دەبێتەوە و لە وەرزی هاویندا جوتیاران و ئاژەڵداران ڕوو لەم ناوچانە دەکەن و هیچ هێزێکی چەکداری لێ نییە.

ڕاشیگەیاند: بۆردوومانی ئەمڕۆ خۆشبەختانە زیانی بۆ هاووڵاتییان نەبووە، بەڵام بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لای کاسبکاران، بەهۆیەوە ناتوانن بچنە ناو بێستانەکانیان و بەرهەمەکانیان ببەنە بازاڕ.

بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان ئاماژەی بەوەش دا کە ناوە ناوە ئەم کوێستانانە تۆپباران دەکرێن، ئەمە یەکەمجارە لەدوای سنووری سیدەکان، سوپای پاسدارانی ئێران ئەم ناوچەیە تۆپباران بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.