Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 16:06

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامە ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو 5 پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە 01ـی 10ـی 2022 لە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکە نووسیویەتی "پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."

دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی گیان لە دەستدانی پێنج پێشمەرگە (تاهیر كاكەوڵا، سەروەر ئەنوەر، ئەردەڵان جەمال، توانا نەسرەدین، جەمال جەلال)م بيست کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پێشمەرگایەتیدا، لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا، گیانیان لە دەستدا. پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.