Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 17:47

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی هه‌رێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامە ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو 5 پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە 01ـی 10ـی 2022 لە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکە نووسیویەتی "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتوانی سەیدسادق دەکەم و هاوده‌رد و هاوخەمیانم."

دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

بە داخێکی گرانەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی هەر 5 پێشمەرگەی دلێر (تاهیر کاکەوڵا، جەمال جەلال حه‌مه‌، ئەردەڵان جەمال مه‌جید، توانا نەسرەدین حه‌مه‌د و سەروەر ئەنوەر مه‌حموود)م پێگەیشت کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێی دەربەندیخان بوونە قوربانی.

بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتوانی سەیدسادق دەکەم و هاوده‌رد و هاوخەمیانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.