Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 15:55

ئۆكراینا: نزیكەی پێنج هەزار سەربازی رووسیا لە شاری لیمان گەمارۆ دراون

کوردستان TV
100%

سێرگی هایدای، سەرۆكی ئیداریی ناوچەی لوهانسكی ئۆكراینا، ئاشكرای كرد كە لە شاری لیمان سەربە ناوچەی دۆنێتسك، نزیكەی پێنج هەزار سەربازی رووس، گەمارۆ دراون و هێزەكانی ئۆكراینا نزیكەی تەواوی رێگاكانی سەر شارەكەیان داخستووە.
هایدای لە راگەیەندراوێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، باسی لەو هێرشە پێچەوانەیە كردووە كە هێزەكانی ئۆكراینا لە دەوری شاری لیمان، دەستیان پێكردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "نزیكەی پێنج هەزار سەربازی رووس لەناو ئاگری لیمان ماونەتەوە. هێزە ئەمنییەكانی ئۆكراینا نزیكەی تەواوی رێگاكانی سەر ئۆكراینایان داخستووە و بەمەش رێگرییان لە گەیشتنی هەموو چەك و تەقەمەنییەك كردووە بۆ هێزەكانی رووسیا. لە دوای ئازادكردنی شاری لیمان، نۆرەی ناوچەی لوهانسك، دێت.
هەروەها نوێنەری كۆمەڵەی رۆژهەڵاتی هێزە سەربازییەكانی ئۆكراینا، سێرگی چێرێڤاتی، ئەوەی ئاشكرا كرد كە ناوچەی نیشتەجێبوونەكانی یامپیل، نۆڤۆسێلیڤكا، شاندریهۆلۆڤۆ، درۆبەشێڤۆ و ستاڤكی، لەلایەن هێزەكانی ئۆكرایناوە كۆنترۆڵ كراونەتەوە.
سوپای ئۆكراینا توانیویەتی بەرەو شاری لیمان پێشڕەوی بكات كە دەكەوێتە ناوچەی دۆنێتسك و ماوەیەكی زۆرە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی رووسیادایە.
سێرگی چێرێڤاتی، ئەوەی ئاشكرا كرد كە لە شاری لیمان، گەمارۆدانی هێزەكانی رووسیا گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.