Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 04:44

هەشت كەس لە ژێر داروپەردووی رووخاوی بینایە پێنج نهۆمییەكەی بەغدا ماون

کوردستان TV
100%

لە بەغدای پایتەختی عێراق، بینایەكی پێنج نهۆمی كە وەك ناوەندی پزیشكی بەكاردەهێنرا، داڕووخا.
تیمەكانی ئاگركوژێنەوە دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەكە دەستیان كرد بە كارەكانی گەڕان و رزگاركردن و، 13 كەسیان بە برینداری رزگار كرد، لە ئێستاشدا هەوڵی رزگاركردنی هەشت كەس دەدەن كە لە ژێر داروپەردوی رووخاوی بیناكەدان.
هێشتا وەزارەتی تەندروستیی عێراق هیچ روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.