Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 18:21

سەیف نەبیل دێتە هەولێر و کۆنسێرتێک ساز دەکات

کوردستان TV
100%

دوای ئەنجامدانی چەندین زنجیرە کۆنسێرت و پڕۆژەی بەرفراوانی هونەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڕیار وایە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (سەیف نەبیل) بە داوەتێکی فەرمی کۆمپانیای هونەری LJK بگاتە هەولێر و لە ڕۆژانی 13 و 14ـی ئەم مانگە دوو کۆنسێرتی هونەری لە هەولێر و سلێمانی ساز بکات.

لەیلا جەمال خاوەن و سەرپەرشتیاری کۆمپانیای ناوبراو لە لێدوانێکی تایبەت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند" دوای گفتوگۆیەکی چڕ و چەندین جار پێوەندیکردن لەگەڵ هونەرمەندی ناوبراو گەیشتینە ڕێکەوتن تا لە بتوانین کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەند و سوپەرستارە بەڕەگەز عێراقیەکە ساز بکەین، جێگەی خۆشحاڵیە، کە توانیمان بگەینە ڕێکەوتن و بەشێکیش لە داهاتی پڕۆژە هونەرییەکەمان ببەخشینە نەخۆشخانەی هیوا و تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە، کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان ڕێژەیەکی بەرچاوی تۆمار کردووە".

هه‌رهه‌وه‌ها گوتیشی" پڕۆژە هونەرییەکانی ئێمە بەردەوامی دەبێت و لە ماوەیەکی نزیکدا هونەرمەندی گەورە (مەحسون قورمزی گول) دێنینە هەولێر و کۆنسێرتێکی گەورە ساز دەکەین، کە دەتوانێت زۆرترین جەماوەر کۆبکاتەوە".

ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.