Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:47

ئەمڕۆ (12) ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەند "حەمە جەزا "تێپەڕدەبێت  

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 1-10-2022  دوانزە ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری كورد "حەمە جەزا"، هونەرمەندی كورد تێدەپەڕێت.
لەڕۆژی 2010/10/1، هونەرمەند حەمە حەزا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، ماوەیەك پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات، لە ئەورووپا لەژێر چاودێریی پزیشكدا بوو.
“حەمە جەزا عەلی” لە 1949.02.03 لە شاری سلێمانی لە دایك بووە، هونەرمەند حەمەجەزا هەر لە منداڵییەوه ئارەزووی هونەر و سترانی كردووه. زۆرینەی بنەمەڵەكەیان به كەسانی دەنگخۆش دەناسرێن و ژمارەیەكی زۆریان وەك “ئەژدەر وەهبی”، “بەرهەم حەسەن” و هتد ناوبانگێكیان لەناو هونەری كوردیدا پەیدا كردووە.
لە تەمەنی 19 ساڵیدا ژیانی هاوسەری پێكەوە ناوەو خاوەنی 6 منداڵە (2 كوڕ و 4 كچ).
لەساڵی 1969دا “حەمە جەزا” دەبێتە ئەندامی “تیپی هونەر و وێژەی كوردی” و لەگەڵ هاوتەمەنەكانی خۆیدا وەك “عوسمان عەلی”، “سەلاح مەجید”، “حەمەی نێرگز” و هتد بەشدای چەندان ئاهەنگی موزیكی دەكات.
ئەو هونەرمەندە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا لەگەڵ خێزانەكەیدا چوونە ئەورووپا و دواتر گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان و لە سلێمانی نیشتەجێ بوو‌، هەروەها نزیكەی نۆ ساڵیش لە هەولێر ژیاوە.
هونەرمەند لە هەر سەردەمێكدا ژیابێ لە ژێر كاریگەریی ئەو بارودۆخه و شوێنەدایه، كە تێیدا دەژی و ئەوەی لە ناخییدا پەمی خواردوەتەوه، كاردانەوەی دەوروبەر و ئەو سەردەمەیە و لە كۆتاییدا بە زمانی هونەر دەریدەبڕێ، كۆمەڵگاش چاوەڕێی ئەوە لە هونەرمەند دەكات، هەتاوەكوو دۆخێكی پڕ لە سۆزیی بۆ بڕەخسێنێت، كە وڵامدەرەوەی هەستیان بێت، وەكو نموونە
كاتێك مرۆڤ گوێ لە گۆرانییەكانی هونەرمەند كاك حەمه ‌جەزا دەگرێ، خەیاڵ دەیباتەوە و وا هەست دەكات، كە گەڕاوەتەوە بۆ ئەو كاته. كاك حەمە جەزا لە سەرەتای لاوێتییەوە وەكوو هونەرمەندێك زۆر واقعبینانه سەیری بارودۆخی ئەو سەردەمەی وڵاتەكەمانی دەكرد، بۆیە سنووری هونەری تێپەڕاند و ڕێگای پیرۆزی پێشمەرگایەتی هەڵبژارد و لەو ڕێگایەشەوه خزمەتی هونەری كوردی كرد.
هونەرمەند حەمە جەزا بە یەكێك لە هونەرمەندە بەئەزموونەكانی كورد دادەنرێت، خاوەنی چەندین گۆرانییە، دوای كۆچی دوایی ئەو، هونەری كوڕی، ژمارەیەك گۆرانی باوكی بە میوزیكێكی نوێ بڵاو كردووەته
بە داخەوە ئەم هونەرمەندە لەڕۆژی 2010/10/1، هونەرمەند حەمە حەزا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

 

ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.