Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:33

ماركا خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی وه‌رزی ڕابردووی لالیگای دابه‌شكرد و بێنزیما زۆرترین خه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی خەڵاتەكانی ساڵانەی خۆی بۆ باشترینەكانی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ وەرزی ڕابردوو دابەشكردو كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید پشكی شێری لە خەڵاتەكان بەركەوت.
 بێنزیما هەرسێ‌ خەڵاتی ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ بۆ باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیاو بیچیچی بۆ باشترین گۆڵكاری خولەكەو خەڵاتی باشترین یاریزانی لالیگای لە دەنگدانی هاندەران بەدەستهێنا، ئەویش دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو ڕابەرایەتی تیپەكەی كرد لە بردنەوەی هەردوو نازناوی خولی ئیسپانیاو خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە توانی ببێتە گۆڵكاری لالیگا بە تۆماركردنی بیستوحەوت گۆڵ و نازناوی گۆڵكاری چامپیۆنس لیگی بە تۆماركردنی پازدە گۆڵ بەدەستهێنا.
 دوای وەرگرتنی خەڵاتەكان بێنزیما ڕایگەیاند كە بە هەوڵ و ماندووبوونی زۆری خۆی و یاریزانانی دیكەی ڕیال و تیمی ڕاهێنەرانی یانەكە توانی ببێتە خاوەنی ئەم خەڵاتانە، هێرشبەرە فەڕەنسیەكە ئاشكراشی كرد كە لەم وەرزەدا ئەركی تیپەكەی سەختەو بە گوڕوتینەوە هەوڵی بردنەوەی نازناوەكان دەدەن، بێنزیما موژدەی بە هاندەرانی میرێنگی دا كە پێكانی بە تەواوی چاك بۆتەوەو بە شێوەیەكی ئاسایی لەگەڵ یاریزانانی دیكەی ڕیال بەشداری لە مەشقی بە كۆمەڵ كردووەو بۆ یاریكردن ئامادەیە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.