Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 22:37

ڕاگەیەنراوی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەسەر بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەسەر بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردۆتەوە و جەخت دەکاتەوە کە چیتر ھەرێمی کوردستان نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و یەکلاکردنەوەی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانیان.

لە ڕاگەیەنراوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە کە "پەلامار و بۆردوومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هاوکات کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان کردارێکی تاوانکاری دژ بە مرۆڤایەتییە و ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو کە "ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم پەلامار و بۆردوومانکردنانە ئیدانە دەکەین و بە ڕێزنەگرتنی بنەماکانی دراوسێیەتی و دۆستایەتی دەزانین و پێویستە کۆتاییان پێ بھێندرێ و چیتر ھەرێمی کوردستان نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و یەکلاکردنەوەی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانیان کە پەیوەندییان بە ھاووڵاتیانی خۆڕاگری ھەرێمی کوردستانەوە نییە."

پارتی جەختیشی کردۆتەوە کە "کێشە و گرفتەکان بە خوڵقاندنی ئاڵۆزی لە دەرەوەی سنوورەکان چارەسەر ناکرێن بەڵکو باشترین ڕێگەی چارەسەرکردن گفتوگۆ و یەکتر قەبووڵکردنە بە ھەبوونی جیاوازیەکانیشەوە."

مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەش داوە کە "لە کۆتاییدا خەمباری و نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ھەموو ئەو زیانە گیانی و مادییانەی بەر دانیشتوانی ئەو دەڤەرانە کەوتوون."

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.