Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:47

رۆجه‌ر فێدرێر دوایین یاری خۆی له‌سه‌ر یاریگاكان ئه‌نجاداو به‌ چاوی پر له‌ فرمێسكه‌وه‌ مالئاوایی كرد

کوردستان TV
100%


تێنسزانی به‌ناوبانگی سویسری دوایین یاری خۆی له‌سه‌ر یاریگاكانی تێنسی سه‌ر زه‌وی و له‌ دوایاری جووتی پیاوان و له‌ جامی لێڤه‌ر شانبه‌شانی تێنسزانی ئیسپانی رافائیل نادال ئه‌نجامدا .
 له‌م یاریه‌دا هه‌ردوو تێنسزانه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ روبه‌رووی جووتی ئه‌مه‌ریكی فرانسیس تیاڤۆو جاك سۆگ بوونه‌وه‌ و دوانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكی توانیان یاریكه‌ له‌ سوودی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن و به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌له‌یه‌ك یاریه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌ ، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان چوار، شه‌ش ، شه‌ش حه‌وت ، و یازده‌ نۆ بوو به‌مه‌ش ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری نێوان تیپی جیهانی و تیپی ئه‌وروپا یه‌كسان بۆوه‌ ، تیپی جیهانی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی سیازده‌ خال نازناوی پاله‌وانێتیه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا ، 
رۆجێر فیدرێر به‌ چاوی پر له‌ فرمێسكه‌وه‌ مالئاوایی له‌ هه‌واداران و یاریگاكانی تێنسی سه‌ر زه‌وی كرد .
 به‌یه‌كه‌وه‌ چه‌ند دیمه‌نێكی یاریه‌كه‌و مالئاوایی كردنه‌كه‌ ده‌بینین .    
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.