Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 18:16

ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە لە ناو شاری سلێمانی تەقەی کردبوو.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی مەفرەزەکانی پۆلیس گوێبیستی دەنگی تەقەبوون، دەستبەجێ مەفرەزەکان شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت، لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبار تەقەی پێ کردبوو، لەگەڵ ئوتۆمبیلێکیشدا کە بە تۆمەتبار بووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە ئێستادا تۆمەتبار (م. ن. ع) لەدایکبووی 1994 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.