Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 19:09

كۆمپانیایەكی بیانی لەسەرپەرشتیكردنی خزمەتگوزارییەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا دەكشێتەوە

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، رۆژی چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كشانەوەی كۆمپانیایەكی بیانی كە سەرپەرشتی خزمەتگوزارییە زەمینییەكانی فڕۆكەكان دەكات، نزیكە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا پەك بخات.
هێڵی ئاسمانی عێراقی رونیشیكردەوە، كۆمپانیای menzies "بەبێ هیچ پاساوێك ئەركەكەی بەجێهێشت"، كادیرانی هێڵی ئاسمانی عێراقیش دەستیان بە ئەركەكانی خزمەتگوزاری زەمینی بۆ فڕۆكەكانی كۆمپانیای هەڵگری نیشتمانی كرد، دوای ئەوەی " كۆمپانیای menzies " لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەپڕ و بەبێ هیچ هۆشدارییەك لە ئەركەكانیان كشانەوە"
هەروەها كەریم كازم حوسێن ، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق،  رایگەیاند: رێكارە یاساییەكانی دژی كۆمپانیای menzies "ی پەیڕەو كراوە، بەتایبەتی كە جێهێشتنی بۆ كاركردن نزیك بوو ببێتە هۆی پچڕانی گەشتە ئاسمانییەكان.
 جەختیشی كردەوە كە سەرەڕای ئەوەی روویدا، "هیچ دواكەوتنێك لە گەشتە ئاسمانییەكاندا نییە.
بەپێی میدیاكانی عێراق، كۆمپانیای menzies  لە مانگی ئابی 2019 گرێبەستێكی تایبەتی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەی عێراق واژۆ كردبوو، بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری مامەڵەی زەمینی و دابینكردنی سووتەمەنی فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی بەغدا.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.