Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 20:06

2 لاوی كورد به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژران

کوردستان TV
100%


لە خۆپیشاندانەکان شەوی سێشەممە20 ى 9 ى 2022،  لانی کەم دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی زەکەریا خەیاڵ (کوڕی سڵیمان) تەمەن 16 ساڵ خەڵکی پیرانشار و فەرجاد دەرویشی تەمەن23 ساڵ خەڵکی ئورمیە کوژران.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زەکەریا خەیاڵ تەمەن 16 ساڵ لە کاتی ناڕەزایەتییەکان خەڵک لە پیرانشار بە بۆنەی شەرمەزارکردنی کوژرانی مەهسا ئەمینی لە بەشی سەریەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بووە و گیانی لەدەست داوە.

لە لایەکی دیکەوە، فەرجاد دەەروێشی خەڵکی گوندی باڵوو سەر بە شاری ئورمیە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شەقامی وەلی عەسری ئورمیە دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لە کاتی گەیاندن بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.


سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەم دوو کەسە هەر شەوی ڕابردوو و لە ژێر چاودێریی چڕی ئەمنیدا بەڕێوەچووە.


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەی هەنگاو، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو لانی کەم پێنج هاووڵاتی کورد لە شارەکانی دێولان، دیواندەرە، سەقز، ئورمیە و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان حکومەتی ئێران کوژراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.