Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:05

سووریا.. لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران پێنج سەربازی سووری کوژران

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا “سانا”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی ئیسڕائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و چەند خاڵێک لە گوندەوارەکانی دیمەشق، پێنج سەربازی سووریا کوژران و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتەوە.
لە لایەکی دیکەوە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل هێرشی مووشەکیی کردە سەر چەند پێگەیەک لە کێڵگەکانی غەسوولە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و دەوروبەری ناوچەی سەیدە زەینەب و ناوچەی کسوە لە گوندەوارەکانی دیمەشق کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەخۆ دەگرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.