Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 14:25

شاندێکی ئەکادیمیی پۆڵەندا سەردانی زانکۆی سۆرانی کرد

کوردستان TV
100%


شاندێکی باڵای زانستی و ئیداریی شاری پۆلسکی پۆڵەندی، سەردانی زانۆکی سۆرانیان کرد. شاندەکە لەلایەن  پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازی کران، کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

شاندی میوان بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ئەندچی نۆڤاکوڤسکی، پارێزگاری شاری پۆلسک، بوو.  هەروەها ئەندامانی شاندەکە بریتی بوون لە هەریەکە لە بەڕێزان سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆکی زانکۆی پۆلسک، پرۆفیسۆر سڵۆدکی و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیریی و هونەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەرپرسی خوێندکاران و توێژینەوە، بە یاوەری ستافێکی دامەزراوەی ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتوری و گەشەپێدانی مرۆیی.

لە فاکەلتی زانست کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان زانکۆی سۆران و شاندی میوان بەرێوە چوو. لە زنکۆی سۆران، هەریەکە لە بەڕێزان پ. ی. د. شێروان شەریف، سەرۆکی زانکۆی سۆران، پ. د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د. ڕزگار سەعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و ڕاگری فاکەڵتییەکان و سەرۆکی سنتەری توێژینەوەی زانستی بەشدار بوون.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆی سۆران، وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی و بەخێرهێنانی شاندی میوان، تیشکی خستە سەر کار و بەرنامەی زانکۆی سۆران. شاندی میوانیش، وێڕای سوپاس و پێزانییان بۆ زانکۆی سۆران، ئاماژەیان بەوەدا کە هاتوون بۆ زانکۆی سۆران و دەیانەوێت گفتۆگۆی هاوبەش بکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی دوو لایەنە. هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە دەیانەوێت هەموو ڕێگری و ئاستەنگەکان ببڕن و پەیوەندی زانستی و ئەکادیمیی نێودەوڵەتی بونیات بنێن.

پاشان شاندی میوان سەردانی بەشە زانستییەکانی فاکەڵتی زانست و سەنتەری توێژینەوەی زانستیان کرد. تاقیگە زانستییەکانیان بە سەر کردنەوە و لەلایەن بەڕێز پ. د. سەمیر مستەفا، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی زانستییەوە، پوختەیەک لە کار و گرنگیی توێژینەوە بڵاوکراوەکانی سەنتەریان بۆ ڕوون کرایەوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.