Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 23:14

قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عومەر میرانی: کۆچکردوو تێکۆشەر و پێشمەرگەیەکی جوامێر بوو

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە پرسەنامەیەک بەبۆنەی کۆچی دوایی عومەر میرانی میران دەڵێت، کۆچکردوو تێکۆشەر و پێشمەرگەیەکی جوامێر بوو.

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی عومەر میرانی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنقەرە بڵاوکردۆتەوە  و نووسیویەتی،" بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی کاک (عومەر میرانی) نیگەران و دڵگران بووم."

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران:-

بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کاک عومەر میرانی

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی کاک (عومەر میرانی) نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو جگە لەوەی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە ئەنقەرە، تێکۆشەر و پێشمەرگەیەکی جوامێر بوو. بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم. خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگەى بەهەشت بێت، سەبوورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.