Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 17:52

پێنج گەشتیاری عێراقی بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە توركیا گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری جێب سێفاری كە گەشتیارانی هەڵگرتبوو لە قەزای مارماریس سەربە پارێزگای موغڵا باشووری خۆرئاوای توركیا، پێنج هاووڵاتیی عێراقی گیانیان لەدەست دا و پێنجی دیكەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستكەوتوون، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری جێب سێفاری كە ژمارەیەك گەشتیاری هەڵگرتبوو، لە ناوچەی سەیر تەپەسی لەسەر رێگای داتچا، بەهۆی خلیسكی رێگاوە، وەرگەڕاوە.
ئۆتۆمبێلە وەرگەڕاوەكە لەسەر رێگاكە خۆی بە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلێكدا كێشاوە كە بە ئاراستەی پێچەوانە هاتووە .
دوای ئاگاداركردنەوەیان لە رووداوەكە، ئەمبولانس و تیمی ئاگركوژێنەوە و تیمی پۆلیس رەوانەی ناوچەكە كران.
لەكاتێكدا پێنج هاووڵاتیی عێراقی لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە، پینج گەشتیاری برینداریش لەلایەن تیمی فریاكەوتنەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی قەزاكە.
ئەوە زانراوە كە بارودۆخی بەشێك لە بریندارەكان ناجێگیرە و شۆفێرەكان دەستبەسەر كراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، رووداوەكە لەكاتێكدا روویداوە كە ئۆتۆمبێلەكە كە گەشتیارانی عێراقی تێدابوو، گەشتەكەی تەواوكردووە و بەنیاز بووە بگەڕێتەوە سەنتەری قەزاكە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.