Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 06:17

زانیاری لەسەر تەقینەوەکەی ئەمڕۆی قامیشلۆ  دەدرێت

کوردستان TV
100%

کاتژمێر 06:15ـی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی پیشەسازی کۆن لە شاری قامیشلۆی کوردستانی سووریا تەقییەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکە ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 06ـی 08ـی 2022 لە ناوچەی پیشەسازی کۆن لە شاری قامیشلۆ تەقییەوە و بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

جەختیشی کردەوە کە هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری تەقینەوەکە.

پەیامنێرمان لە قامیشلۆ لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: بەپێی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.

سەبارەت بە زیانەکانیش پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە هەر بەپێی زانیارییەکانیان 3 کەس گیانی لەدەست داوە کە دووانیان منداڵن تەمەنیان 14 بۆ 16 ساڵە، هەروەها 4 کەسی دیکەش بریندارن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.