Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 04:27

کاتی کۆبوونەوەی نێوان سەدر و عامری ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی  ئەمڕۆ شەممە 06ـی 08ـی 2022 وادەی کۆبوونەوەی نێوان ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی ئاشکرا کرد.

وائیل ڕەکابی سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانییەتی فەتح لەدوای دەی موحەڕەم، واتە دوای 48 کاتژمێری دیکە سەردانی نەجەف دەکات و لە حەنانە لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر کۆ دەبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدا کە دوای ئەوەی لەلایەن هادی عامرییەوە بۆ جارێکی دیکە بانگەوازی گفتوگۆ لە سەدر کرا، ڕەوتی سەدر چەند مەرجێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ عامری دانا.

وەزیری سەدر پێشووتر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: ئەگەر ڕەزامەندبین بە گفتوگۆکردن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوا بە چەند مەرجێک دەبێت، وەزیرەکەی سەدر مەرجەکانی خستەڕوو.

ئاماژەی بەوە داوە کە پێویستە عامڕی لە چوارچێوەی هەماهەنگی بکشێتەوە، هەروەها سەرکۆنەی قسەکانی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی"(سپایکەرمان)" بکات کە مەبەست لێی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانییەتی دەوڵەتی یاسایە.

لە یەکێک لە مەرجەکانی دیکەی ڕەوتی سەدر هاتبوو کە "عامری یەکێک بوو لەوانەی واژۆی لەسەر بەڵگەنامەیەکی چاکسازی کردبوو، ئێستا جێبەجێ نەکراوە، کێ گەرەنتی جێبەجێکردنی دیالۆگێکی چاکسازیخوازانە دەکات، پێویستە گرەنتییەک دیاری بکرێت بۆ ڕزگاکردنی عێراق لە گەندەڵی."

هەروەها ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو سەدر ڕوونی کردەوە کە دژی گفتوگۆ نین، گفتوگۆیان تاقی کردەوە و بینی چی بەسەر نیشتماندا هات، وێڕای بەڵێن و واژۆکانیان. جەختیشی کردەوە کە ئەم گفتوگۆیانە سوودی نابێت دوای ئەوەی گەل قسەی کرد.

ئەم کۆبوونەوەی نێوان عامری و سەدر کە بڕیارە ئەنجام بدرێت لەدوای کۆبوونەوەکەی دوێنی هەینی نێوان سەدر و پلاسخارت دێت.

پلاسخارت دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: دیدار و كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در باش بوو.

ئاماژەی بەوەش دا کە به‌یه‌كه‌وه‌ باسمان له‌ گرینگی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ قه‌یرانی ئێستای سیاسی عێراق كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.