Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 16:46

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی: نرخی پێداویستییە خۆراکییەکان هەرزان دەبێت

کوردستان TV
100%

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی  ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نرخی کەلوپەلی خۆراک ھەرزانبوون دەبێت بەھۆی چەند ھۆکارێک، ھاوکات کۆگاکانیشمان ئێستا بەجۆرێک پڕبوون لە خۆراک شوێنی خۆراکی دیکەمان نییە، بۆیە خۆراک بەرەو ھەرزان بوون دەچێت.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لەمەودوا ئارد و گەنم و خۆراک ھەرزان دەبێت، ئەمەش بەھۆی ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کە ئەوە کاریگەری لەسەر نرخەکان ھەبووە و ھێوربوونەوەی دۆخەکەش کاریگەری ھەبووە و ئەو ماددە خۆراکیانەی مانگانەش دەدرێت ئێستا بەردەوام دابەش دەکرێت و تا ئێستا شەش وەجبە دابەش کراوە و بەشێکی وەجبەی حەوتەمیش ھاتووە ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی کەلوپەل لە بازاڕ ھەیە.

کەمال موسلیم ڕاشیگەیاند: ھەڵگرتنی ڕسوماتی گومرگی لەسەر کەلوپەلی خۆراک کاریگەری ھەبووە و ڕێگەی لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک گرت، تاوەکو مانگی 9 بەردەوام دەبێت و دواتریش بەپێی پێویست حکوومەت بڕیاری لێ دەدات.

وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا کە نرخی کەلوپەل ھەرزان بووە و تاوەکو ئێستاش کۆگاکانی ئێمە لە ھەموو شارەکان ھێندە پڕبووە کە شوێنمان نەماوە بۆ خۆراک، بۆیە خۆراکێکی زۆر ھاتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.